مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
لە ناوچە شاخاویەکانی شاری سلێمانیەوە پرۆژەی (شاری ئاسۆی گەش) تان پێشکەش دەکەین. دەستپێکێکی تازە بۆ ژیان، بنیاد دەنرێت لەسەر ڕووبەری (257،773.1)م² کە دەکەوێتە سەر شەقامی شۆرش نزیک زانکۆی تیشک، پرۆژەکە پێکدێت لە (2466) یەکەی نیشتەجێبوون (شووقە) کە لە قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەدا (680) یەکەی لێ بنیاد نرا، لە ئێستادا و لە قۆناغی دوومی پرۆژەکەدا (1786) یەکەی نوێ بنیاد دەنرێت بە چەند ڕووبەری جیاواز وەک (148،151،187،205) م² کە دابەش کراوە بەسەر (16) تاوەردا بە بەرزییەکانی (22-26-35) نهۆم. پرۆژەکە هەموو ئەو خزمەت گوزارییانەی تێدا دەستەبەر کراوە کە شایستەی ژیانێکی شاهانەیی بێت وەک بوونی( بەردەوامی (سیکیوریتی، کارەبا، ئاوی سارد و گەرم) لە یەکەکاندا، سیستەمی غازی ناوەندی، سیستەمی فێنککەرەوە (سپلیت)، دابڕکەری سارمی و گەرمی، سەقفی مەغریبی (کناف)، ئەرزی تەختە) لە یەکەکاندا لەگەڵ دابین کردنی خزمەتگوزارییەکانی (دایەنگە،باخچەی ساوایان، خوێندنگە، دووکان و مارکێت، شوێنی یاریکردنی منداڵان، یاریگا، بنکەی تەندروستی، مزگەوت،...) لەگەڵ کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دیکە کە تەواوکاری پرۆژەکەن وەک تەرخان کردنی زیاتر لە 30٪ رووبەری پرۆژەکە بۆ سەوزایی تا جوانترین دیمەن ببەخشێت بە پرۆژەکە.
.نزیك نەخۆشخانەی شۆڕش - سلێمانی
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD