مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
شاری نیشتەجێبوونی ئەلوەفی دەکەوێتە عێراق، پارێزگاری بەغدا، لە ناوچەی تاجیات، لەسەر ڕووبەرێک کە بە ١٠٠ دۆنم مەزەندە دەکرێت. شارەکە هەزار و ٣٩٢ شوقەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت بە سیستەمی دوو نهۆمی (دوبلێکس) کە لە ڕووی ڕووبەری بینا و نرخەوە جیاوازە. ئەو شارە نیشتەجێبوونە لە سەنتەری شارەوە بەستراوەتەوە بە زۆرێک لە خاڵەکانی بەستنەوەی ڕێگاوبانەکانەوە کە گرنگترینیان ڕێگای بازنەیی بەغدایە. شاری نیشتەجێبوونی ئەلوەفی یەکەکانی خزمەتگوزاری لەخۆدەگرێت وەک: قوتابخانە، باخچەی ساوایان، بازاڕی بازرگانی (مۆڵ)،مزگەوت، و ئامرازەکانی کات بەسەربردن وەک چێشتخانە، کافێ، و هۆڵەکانی وەرزش، جگە لەو شوێنە سەوزانەی کە پرۆژەکە دەگرێتەوە.
ئەلتاجیات بەغدا، بەغدا، عێراق.
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD