مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
پڕۆژەکانی گاردن سیتی لە عێراق ئەزموونێکی نیشتەجێبوون پێشکەش دەکەن کە ئاسوودەیی و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی تێدا بەرجەستە دەكرێت. سەرەتای دروستكردنی ئەم پڕۆژانە لە ساڵی ٢٠١٠ لە سلێمانی دەستی پێکرد لە سەر دەستی کۆمەڵێک ئەندازیاری لێهاتوو، پاش ئەو ئەزموونە سەركەوتووەی گاردن سیتی سلێمانی گوازرایەوە بۆ شاری كەركوك و لە ئێستاشدا لە شارەكانی بەغداد، ڕەمادی و کەلار بە هەمان ناوی گاردن سیتییەوە بەرەوپێش دەچێت. ئەم پڕۆژانە جگە لە چەندین باڵەخانە و تاوەری نشتەجێوون چەندین ڤێلای شاهانەیی، ناوچەی بازرگانی مۆدێرن و خزمەتگوزاری تایبەت لەخۆ دەگرن كە سەرجەمیان بۆ ژیانێكی ئاسوودە و كامەران دروستكراون بە ڕەچاوكردنی كەلتور و ژیان و پێداویستی هاوڵاتیان. پڕۆژەکانی گاردن سیتی بەناوبانگن بە تەرخانکردنی ٤٠-٦٠%ی ڕووبەرەکەیان بۆ ناوچە سەوزایی. ئەم گرنگیدانە بە ناوچەی سەوزایی تەنها بۆ لایەنی جوانكاری و سەرنجڕاكێشان نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی پابەندبوونە بە ژیانێكی ئاسوودە و كامەران، و هەوەرها چێژوەرگرتنە لە هاوسەنگیی سروشت و ژیانی شارەوە. جگە لە لایەنی بیناسازی، خزمەتگوزارییە گشتگیرەكانمان سەرجەم لایەنەكانی چاودێریی وردی کڕیار، چاککردنەوە، و شوێنە کۆمەڵایەتییە کۆکراوەکان لەخۆ دەگرێت بۆ بەخشینی ئەزمونی ژیانێكی ئاسوودە و دڵخۆشکەر بە دانیشتووانی پڕۆژەكان.
.کوردسات - شەقامی مەلیک مەحمود - سلێمانی
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD