مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
گەنجان لایف رەنگدانەوەي ژیانتە بە ئەندازەیەكي جوان و ناوازە. .پڕۆژەیەک لە دڵی شاردا ، بە نوێترین دیزاینی سەردەمیانە لەسەر دەستی گەورە کۆمپانیاکانی بواری ئەندازیاری نەخشێنراوە ، کە وا دەکات بڕیار دان بۆ کڕینی یەکەیەک لە پڕۆژەکەدا زۆر ئاسان بێت بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە ناوازانەی کە تیایدا دروست کراوە باڵەخانەو یەکەکان هەموو ئامڕازەکانی خۆشگوزەرانی تیادا فەراهەم کراوە ، تەواوی چوار دەوری یەکەکان باڵکۆنی هەیە . لە کۆی ڕوبەری گشتی پڕۆژەکە بەشێکی زۆری دەکرێتە سەوزایی و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان و خزمەتگوزارییەکانی وەکو دایانگەو باخچەی ساوایان و کلینیك و مۆڵ و کافێ و جیم و مەلەوانگە و فەراهەم کردنی براندە جیهانییەکان لەچەند شۆپ و کافێیە لە پڕۆژەکەدا بەهۆی ئەو جێگە ستراتیژییەی کە پڕۆژەکە هەیەتی لە دڵی شاردا ، دەتوانی بە ئاسانی بگەیت بە هەر شوێنێک کە دەتەوێت. هەروەها بیرمان لە ئاسانکردنی ژیانی ئێوە کردۆتەوە بۆیە هەموو یەکەکان خاوەنی سیستەمی زیرەکن (سمارت) ، دەتوانی لە مۆبایل و شاشەی جێگیر کراو لە ناو یەکەکە دەست بەسەر هەموو چالاکی و ئامڕازەکانی ناو ماڵەکەتدا بگریت.
.گەنجان سیتی - شەقامی 150م - هەولێر - عێراق
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD