مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
كۆمپانیای مەردۆخ خاوەنی مۆڵەت و جێبەجێ كاری شاری باشوورە كە لە ساڵی ١٩٩٨ ەوە دەستی بەكاری بەڵێندەرایەتی و وەبەرهێنان و ئاوەدان كردنەوەی كوردستان كردووە و لە ئێستاشدا بە بەهێزترین كۆمپانیا هەژمار دەكرێت و مۆڵەتی پلە یەكی بەڵێندەرایەتی بەدەست هێناوە. یەکێکە لە ناوازەترین پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی، کە لەسەر ڕووبەری ١٣٣ دۆنم دروست دەکرێت و ٣٩ باڵەخانە و ٣٥٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت ، هەروەها تاکە پڕۆژەیە کە بە پێشەکییەکی گونجاو دەدرێت بە هاوڵاتیان بە قیستی ١٢ ساڵ. شاری باشوور تاكە پڕۆژەیە كە %٧٠ی نرخی یەكەكانی كردووە بە قیستی درێژخایەنی ١٢ ساڵ كە جگە لە ڕوبەرێكی فراوانی سەوزایی چەندین خزمەتگوزاری تێدا فەراهەم كراوە كە بریتین لە: دایەنگاو قوتابخانە - باخچەی ساوایان - كلینكی پزیشكی - هۆڵی وەرزشی - ماڕكێت و بەیكەری - مەلەوانگە و مزگەوت و تاوەری بازرگانی و چەندین شۆپ و كافێ و ڕێستۆرانت تا بەبێ كەموكوڕی ژیانێكی ئاسودەی تێدا بەسەر ببەن. کوالێتی باڵەخانەکانی شاری باشوور لە بەرزترین ئاستی کوالێتی و ستانداردی جیهانیدایە کە بناغەی یەکەکان لەسەر پایەڵ دروست دەکرێت بۆ بەرگری کردن لە بومەلەرزە هەروەها هەیکەلی باڵەخانەکان بە تونێل قاڵب دروست دەکرێت. شوێنی پرۆژەکە دەکەوێتە یەکێک لە بەشە گرنگەکانی باشووری شاری سلێمانی کە دەکەوێتە نێوان هەردوو شەقامی ١٠٠ مەتری و ٦٠ مەتری.
باشووری چوارچرا - خوار ئاسایشی گشتی - سلێمانی.
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD