img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
img
دڵی شار
پرۆژەی نیشتەجێبوون
پەیوەندی

ئیمەیڵ

[email protected]

وێبسایت

smsariq.com

دڵی شار

پڕۆژەیەک لە ناوەڕاستی دڵی شاردا ، بە نوێترین دیزاینی سەردەمیانە لەسەر دەستی گەورە کۆمپانیاکانی بواری ئەندازیاری نەخشێنراوە ، کە وا دەکات بڕیار دان بۆ کڕینی یەکەیەک لە پڕۆژەکەدا زۆر ئاسان بێت بەهۆی ئەو خزمەتگوزارییە ناوازانەی کە تیایدا دروست کراوە.

ڕوبەری پڕۆژەکە لە 20،000 م4 پێک دێت، کە چوار باڵەخانەی نیشتەجێبوونی 30 نهۆمی و باڵەخانەیەکی بازرگانی 25 نهۆمی لە خۆ دەگرێت . تاوەری باڵەخانەی نیشتەجێبوونەکان 6 یەکەی نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت لە هەر نهۆمێکدا، کە بە نوێترین ستانداردی جیهانی دروست کراوە ، باڵەخانەی نیشتەجێبوونەکان دوو نهۆمی تایبەت کراوە بە پارکی داخراوی ئۆتۆمبێل، وە نهۆمێکی تایبەت کراوە بە بەشی خزمەتگوزاری، 26 نهۆمی تایبەت کراوە بە یەکەی نیشتەجێبوون، ڕوبەری یەکەی نیشتەجێبوونەکان دابەش بوون بەسەر دوو تایپدا:

باڵەخانەو یەکەکان هەموو ئامڕازەکانی خۆشگوزەرانی تیادا فەراهەم کراوە ، تەواوی چوار دەوری یەکەکان باڵکۆنی هەیە ، وە هەموو یەکەکان بە جۆرێک دیزاین کراوە کە بەرامبەری کراوە دەبێت و شوقەی تر نابنە بەربەست لەبەردەمیاندا واتە دەتوانن چێژ لە دیمەنی دڵڕفێنی سلێمانی ببینن بە بێ بەربەست.
لە کۆی ڕوبەری گشتی پڕۆژەکە کە 20،000 م4 یە تەنها 5،400م4 ی بەکارهێنراوە بۆ دروست کردنی باڵەخانەکان، ئەو ڕوبەرەی کە ماوەتەوە دەکرێتە سەوزایی و شوێنی تایبەت بە یاری منداڵان و خزمەتگوزارییەکانی وەکو دایانگەو باخچەی ساوایان و کلینیك و مۆڵ و کافێ و جیم و مەلەوانگە و فەراهەم کردنی براندە جیهانییەکان لەچەند شۆپ و کافێیە لەبەردەم پڕۆژەکەدا لەسەر شەقامی سەرەکی سالم.
بەهۆی ئەو جێگە ستراتیژییەی کە پڕۆژەکە هەیەتی لە دڵی شاردا ، دەتوانی بە ئاسانی بگەیت بە هەر شوێنێک کە دەتەوێت، وە لە بەر ئەو هۆکارە بە هەمووی 3 دەرگای چوونە ژورەوە و هاتنە دەرەوەی تیادا هەیە کە هاتووچۆ تەواو ئاسان دەکات.
بیرمان لە ئاسانکردنی ژیانی ئێوە کردۆتەوە بۆیە هەموو یەکەکان خاوەنی سیستەمی زیرەکن (سمارت) ، دەتوانی لە مۆبایل و شاشەی جێگیر کراو لە ناو یەکەکە دەست بەسەر هەموو چالاکی و ئامڕازەکانی ناو ماڵەکەتدا بگریت.

خزمەتگوزاریەکان


سیستمی سمارت
شۆڤاش
مارکێت
پارک
چاودێری بەردەوام
گەڕاجی سەیارە
پارکی ئۆتۆمبێلی ڕاخراو
دایەنگا
حەمامی تورکی
هۆڵی لەشجوانی
دایەنگا
نەخۆشخانە

جۆری یەکەکان

img
Type A
$1000.00  / 1م2
  • 4
  • 4
  • img ڕوبەری گشتی 250.00م2 / ڕووبەری یەکە 250.00م2
img
Type B
$1000.00  / 1م2
  • 4
  • 4
  • img ڕوبەری گشتی 200.00م2 / ڕووبەری یەکە 200.00م2
img
Type C
$1000.00  / 1م2
  • 3
  • 3
  • img ڕوبەری گشتی 220.00م2 / ڕووبەری یەکە 220.00م2
img
Type D
$1000.00  / 1م2
  • 2
  • 3
  • img ڕوبەری گشتی 153.00م2 / ڕووبەری یەکە 153.00م2

ناونیشان

نزیک مەڵبەندی ڕێکخستن - خوار پردی خەسرەو خاڵ -  شەقامی سالم  - سلێمانی.

ناونیشان لەسەر نەخشە

img

سمسار

البلد

پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .

سەرجەم
Copyright Smsar al-Balad 2024 ©