مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
گروپی کۆمپانیاکانی ئێم جەی هۆڵدینگ بۆ وەبەرهێنان و بازرگانی/سنووردار، کۆمپانیایەکی کاریگەر و دیارە لە دروستکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوون و شارەکانی شاری سلێمانی. ئەم کۆمپانیایە لە لایەن کاک مەریوان حاجی جەمال خاوەندارێتی و بەرێوەبەرایەتی دەکرێت.
ئێم جەی هۆڵدینگ لە ئێستادا خاوەنی پێنج پڕۆژەی نیشتەجێبوونی کوالیتی بەرزە لە ناحیەی زێڕینی باکوری سلێمانی (مایۆرکا سیتی، ڕۆڤار سیتی، سولی ڤیو، میرڤانۆس تاوەرز، و ئێم جەی تاوەرز). ئەم پڕۆژانە بریتین لە ڤێلا و شوقەی نیشتەجێبوونی کوالیتی بەرز و ئاست .بەرز لە فەزا و دیزاینی جیاوازدا، لەگەڵ هەموو ئاسانکاری و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ ژیانی مۆدێرن لە شارە مۆدێرنەکاندا.
ئەم پڕۆژەیە ئێم جەی تاوەرزە!
پرۆژەیەکی نیشتەجێبوونی مۆدێرنە، دەکەوێتە دڵی زۆنی ئاڵتونیی باکوری سلێمانی، لەسەر دوو رێگەی سەرەکی و بەسەر رووبەرێکی فراوانی سەوزایی پارکی ھەواری شار دەڕوانێت. شوقەکانی ئێم جەی تاوەرز بە کوالێتییەکی بەرز دروستدەکرێن و شوقەی (4 و 3 و 2) ژووری نوستن لەخۆ دەگرن، ھەریەکێکیان ڤیویەکی وەھای ھەیە بە ھیچ نرخێک ناپێورێت و چوارچێوە گیراون بە جوانییەکانی دەوروبەر. ئێم جەی تاوەرز ئەزموونی ژیانێکی بێھاوتا پێشکەش بە دانیشتووانەکەی دەکات کە ببن بە بەشێک لە کۆمەڵگەیەکی زیندوو و ھاوچەرخ، تێکەڵ بە بازاڕ و کەلتور، ھۆکارەکانی کات بەسەربردن و رێستۆرانت و کافێکان، ھەمووی لەبەردەستی ئێوەدایە.
.نزیک پردی کۆبانی - شەقامی هەواری شار- سلێمانی
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD