مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
پڕۆژه‌ی ئیمپایه‌رتاوه‌رز ده‌که‌وێته سه‌ر ڕێگای جوتسایدی هه‌واری شار که به شوێنێکی گرنگی شار داده‌نرێت وە باش‌ترين به‌رهه‌مه‌كانى بۆ دروستكردنى شوقەکانی به‌كارهێناوه. هه‌موو په‌نجه‌ره‌كانى ئيميپايه‌ر تاوه‌رز له ئه‌له‌منيۆمى به‌هێز دروستكراون كه تايبه‌تن و ماوه‌ى به‌رگه‌گرتيان درێژه. هەروەها له ئيمپايه‌ر تاوه‌رز كاره‌باى به‌رده‌وام هه‌يە. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه هه‌موو نهۆمه‌كانيمان به سيسته‌مى ساردى و گه‌رمى سپلێت دروستكرد. له هه‌ر تاوه‌رێک ٣ ئه‌سانسۆری تایبه‌تمان به پێشکه‌وتوترن ستاندارد دروستکردوه که به خێراترین وسه‌لامه‌تترین شێواز ئیشده‌کات بێوه‌ستان. تاوه‌ره‌كانمان پێكدێن له ٣٥ نهۆم و ٤٢٠ يه‌كه‌ى نيشته‌جێبوون كه به باش‌ترين شێواز و پێشكه‌وتوترين ستاندارده جيهانيه‌كان بنيادنراوه. وە ٣ نهۆممان تایبه‌ت کردوه به وه‌ستاندنی ئۆتۆمبێله‌که‌ت! ئیمپایه‌ر تاوه‌رز به پێشکه‌وتووترین شێواز دروست کراوە.له پێناو سه‌لامه‌تی تۆدا به‌هێزترین سیسته‌می بومه‌له‌رزه‌مان دانا وە هه‌بوونى غازى به‌رده‌وام يه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ى كه ده‌يسه‌لمێنێت ئيمپايه‌ر تاوه‌رز باشترينه. به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک کار ده‌که‌ین بۆ دابینکردنی ئاسوده‌یی ئێوه هه‌ربۆیه تاوه‌ره‌کانی ئیمپایه‌رما‌ن به سیسته‌می ئاگرکوژێنه‌ره‌وه دروست کردوه.هەروەها سه‌وزايى ٣٠٪ پڕۆژه‌ى ئیمپايه‌ر تاوه‌رزى داپۆشيوه! له ئیمپايه‌ر تاوه‌رز، سروشت نزيكترين هاوڕێته.
جووت سایدی هەواری شار - هەواری شار - سلێمانی.
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاو‌دا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD