مۆبایل
ئیمەیڵ
وێبسایت
پرۆژەی سائیب سیتی بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە سلێمانی دادەنرێت لە بواری وەبەرهێناندا، بەو پێیەی ئەم پڕۆژەیە لەسەر ڕووبەری زەوی (48) چل و هەشت دۆنم دروستکراوە، کە دەکەوێتە ناوچەی ولوبە، ڕۆژئاوای شاری سلێمانی، و تەنها یەک کیلۆمەتر لە جادەی بازنەیی مەلیک مەحمود ( شەقامی شەستی) دوورە.
ئەم پرۆژەیە پێکدێت لە (30) سی باڵەخانەی نیشتەجێبوون بە (7) حەوت نهۆمی دروستکراوە بەپێی دیزاینێکی هاوچەرخ کە لەگەڵ خواستەکانی ژیانی هاوچەرخدا بگونجێت، ئەمە جگە لە بوونی بینای تر بۆ خزمەتگوزارییە گشتیەکان وەک: قوتابخانەیەکی نمونەیی ، بنکەیەکی تەندروستی، سەنتەری خزمەتگوزاری، سەنتەری بازرگانی، یاریگایەکی بچووکی تۆپی پێ و سەنتەری وەرزشی لەگەڵ مەلەوانگە شایانی باسە کە زیاتر لە (40%)ی پڕۆژەکە شوێنی سەوزاییە لە هەموو وەرزەکانی ساڵدا.
ولوبە - شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود - سلێمانی.
پاش ٧ ساڵ کارکردنی بەردەوام لە مامەڵەکانی پەیوەست بە یەکەکانی نیشتەجێبوون و دابینکردنی خزمەتگوزری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون وە سەرکەوتنمان لەو بوارەدا ھەوڵماندا بۆ زیاتر بەرەو پێشبردن و فروانکردنی کار و مامەڵەکانمان ھەروەھا ئاسانکاری زیاتر بۆ کڕیاران و ئەو کەسانەی بەدوای یەکەیەکی گونجاودا دەگەڕێن ، ھاوکات لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان و یەکەکانی نیشتەجێبوون ئاسان نییە بتوانیت سەرجەم یەکەکان لە کوردستان و عێراقدا لە یەک شوێندا کۆ بکەیتەوە و زانیاری تەواوی یەکەکان بەدەست بھێنیت ، لەم پێناوەدا بیرۆکەی دامەزراندنی ( سمسار البلد ) مان پێگەشت . وە لەگەڵ کەسانێکی شارەزا لە بواری کڕین و فرۆشتندا کارمان کرد تا بتوانین نێوەندگیرێکی متمانە پێکراوبین بۆ کڕیاران ، تەواوی کاری کڕین و فرۆشتن و بەکرێ دانی مووڵک و زانیاری یەکەی نیشتەجێبوون لە کۆمپانیاکەمان و ئەپی ( سمسار البلد ) بەردەستە کە بەکارھێنەران دەتوانن سەرجەم زانیارییەکانیان تیادا دەستبکەوێت .
نرخ: 0
جۆری دراو: USD
جۆری دراو: IQD